نزیکەی یەک ملۆین پەنابەر لە هەرێمی کوردستان دەژین

نزیکەی یەک ملۆین پەنابەر لە هەرێمی کوردستان دەژین

پەیامی کورد... نزیکەی یەک ملۆین پەنابەر لە هەرێمی کوردستان دەژین


سەنتەری هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی هەرێم رایگەیاند، ٩٢٥ هەزار و ١٨ پەنابەر لە هەرێم دەژین کە زیاتر لە نیوەیان پەنابەری ناوخۆیین.


ئەمڕۆ شەممە، سەنتەری هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماری ئەو پەنابەرانەی بڵاوکردەوە، کە لە هەرێم دەژین.

بە گوێرەی ئامارەکە، ٩٢٥ هەزار و ١٨ پەنابەر لە هەرێم هەن کە ٦٦٤ هەزار و ٢٣٧ پەنابەریان ناوخۆیین.

ئاماژە بەوەشکراوە، ٢٤١ هەزار و ٩٣٧ پەنابەری سوری لە هەرێم نیشتەجێن و هەشت هەزار و ٤٧٩ پەنابەریش خەڵکی تورکیان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ١٠ هەزار و ٥٤٨ پەنابەری ئێرانی لە هەرێم دەژین و ٧٣٦ کەسی دیکەش خەڵکی فەڵەستینن و ٨١ کەسی دیکەش لە وڵاتانی جیاوازەوە لە هەرێمی کوردستان پەنابەرن.

لە ئامارەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ٤١٪ـی ئەو پەنابەرانە لە پارێزگای هەولێرن و ٤٠٪ـیشیان لە پارێزگای دهۆکن و لە ١٩٪ـی پەنابەرانیش لە پارێزگای سلێمانین.

سەنتەری هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان دەشڵێت، تەنها لە ٣٠٪ پەنابەران لە ناو کەمپەکاندا دەژین کە ژمارەیان ٣٦ کەمپە و لە٧٠٪ـش لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەهۆی شەڕی چەکدارانی داعشەوە لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی ناوخۆ و سوریا ئاوارەبوون و ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشتووە و ئاوارەی شارەکانی هەرێم بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە