پەیامی کورد ... بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق کەوتنە ئامادەباشی تەواوەوە .
هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق بە هۆی هەڕەشە و مەترسی لە ناکاو کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوەوە .
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەم هەڕەشانە لە لایەن میلیشیا سەربازییەکانی سەر بە ئێرانەوەیە کە بووەتە هۆکاری ئەوەی کە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بەرزترین ئاستی هۆشداری و ئامادەباشیدا بن .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە دوێنێ لە ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز دا هاتووە کە ئێران مووشەکەکانی بۆ ناو خاکی عێراق گواستوەتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە