پەیامی کورد... زیاتر لە ٢ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆ مار کرا
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ هەزار و ٥١٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە ٣ ی تەممووز_ ی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ هەزار و ٥١٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە،
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤ تووشبوو بەهۆی پەتاکەوە گیانی لە دەستە داوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لەو ماوەیەدا، ٣ هەزار و ٤٧٥ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان تێ پەڕاندووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە