پەیامی کورد ... ئێران باس لە دەستبەسەر کردنی چەندین سیخوڕ لە سێ وەزارتی ئەو وڵاتە دەکا
وەزارەتی دادی ئێران ڕایگەیاند کە ژمارەیەک "سیخوڕ"ی ئەمریکا، ئیسرائیل و بەریتانیای کە لە وەزارەتی دەرەوە، بەرگری و رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران کاریان کردووە، دەستبەسەر کردووە.
غوڵامحوسێن ئیسماعیلی، گوتەبێژی دەزگای دادی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی ئاب رایگەیاند، لە رۆژانی رابردوودا هێزەکانی ئیتلاعات ژمارەیەک کەسیان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و فرۆشتنی زانیاری بە وڵاتانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەرکردووە.
غوڵامحوسێن ئیسماعیلی دەشڵێت، ئەو کەسانە لە وەزارەتی دەرەوە، بەرگری، رێکخراوی وزەی ئەتۆم و هەروەها بەشەکانی پەیوەندیدار بە دابینکردنی کەلوپەلی تایبەت بە کەرتی وزە کاریان کردووە. ئیسماعیلی ناو و بەرپرسیارێتی ئەو کەسانەی ئاشکرا نەکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە