پەیامی کورد ... دۆزینەوەی کۆرۆنا لە ناو ئاوەکانی ژاپۆن دا
زانایانی ژاپۆنی لە شناسایی کردنی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئاوەکانی پاک و تەندرووستی ئەم ووڵاتەدا هەواڵ دەدەن کە ئەمە بۆ یەکەمین جارە کە شتێکی وا ڕادەگەێندرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، زانایانی ژاپۆنی هەواڵی دۆزینەوەی دەستکەوت گەلی نوێ دەربارەی ڤیرووسی کۆرۆنا دەدەن کە دەتوانێ ژمارەی تووشبووان لەم ووڵاتەدا زۆرتر لە ئاستی خۆی بباتە سەرەوە .
بە پێی ڕاگەیاندنی زانایانی ژاپۆنی ڤیروووسی کۆرۆنا لە ئاوەکانی خواردنەوە لە ناوەندی ئەم ووڵاتەدا دۆزراوەتەوە .
ئەمە بۆ یەکەمین جارە کە ڤیرووس لە ئاودا دەبینرێت .
هاتا ئاکیهیکۆ یەکێک لە زانایانی ئەم تیمە لێکۆڵەرە کە لە پاریزگای تۆیاما وەن ڕایگەیاند کە دۆزینەوەی ئەم ڤیرووسە بە دیقەیەکی کاتی زۆر زیاد پێوستی هەیە .
ئەم زانا ژاپۆنییە جەختی کردەوە کە ئەوان خۆیان بۆ دەوری دووهەمی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیرووسە ئامادە دەکەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە