ژمارەی قوربانیانی ڕووداوە هاتووچۆکەی مێردین گەیشتە ٢٤ کەس

ژمارەی قوربانیانی ڕووداوە هاتووچۆکەی مێردین گەیشتە ٢٤ کەس

پەیامی کورد... ژمارەی قوربانیانی ڕووداوە هاتووچۆکەی مێردین گەیشتە ٢٤ کەس

لە مێردینی باکووری کوردستان لە یەک شوێندا دوو ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا، یەکەم ڕووداوی هاتووچۆ ڕوو دەدات، خەڵکی بە مەبەستی هاوکاریکردن لەو ناوچەیە کۆ دەبنەوە؛ چەند خولەکێک دواتر بارهەڵگرێک بە خێراییەکی یەکجار زۆر، بە ناو خەڵکەکەدا دەڕوات.

دوای ڕووداوەکە هاونیشتمانییان تووشی شۆک بوون. بەپێی ئامارەکان، تاوەکوو ئێستا ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٣ کەسیش بریندارن کە دۆخی شەشیان ناجێگیرە.

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی، «بەداخەوە هەواڵێکی دڵتەزێنمان لە شارۆچکەی دێرکی مێردینەوە پێگەشت. داوای لێخۆشبوونی خودا بۆ ئەو هاووڵاتییانەمان دەکەین کە لەو ڕووداوە جەرگبڕەدا گیانیان لەدەستدا. هەروەها هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.»

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە