پەیامی کورد... لە شارێكی عێراق هێلیكۆپتەرێك كەوتە خوارەوە
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، لە شاری (كوت)ی عێراق هێلیکۆپتەرێک کەوتووەتە خوارەوە و سەرنشینەکانی بریندار بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 25/9/2023، وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕاگەیەنداوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: "له كاتی ده‌رچوونێكی مه‌شق و راهێناندا، هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ر به سوپای عێراق، له جۆری بیل، كه تایبه‌ته به مه‌شق و راهێنان، له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاسمانیی كوتی سه‌ر به سه‌ركردایه‌تیی باڵای هێزی ئاسمانی، له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكییەوە كه‌وته خواره‌وه و تیمی هێلیكۆپته‌ره‌كه بریندار بوون"
ئەوەش خراوەتە ڕوو: "دوای ڕووداوەكە، لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری له وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقه‌وه گه‌یشته شوێنه‌كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه و دیاریكردنی هه‌ڵه‌كه، كه بووه هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە