کچێکی کورد ڕابەرایەتی گەشتێکی بۆشایی ئاسمانی کرد

کچێکی کورد ڕابەرایەتی گەشتێکی بۆشایی ئاسمانی کرد

پەیامی کورد... کچێکی کورد ڕابەرایەتی گەشتێکی بۆشایی ئاسمانی کرد


دوای ئەنجامدانی گەشتەکەی بۆ بۆشایی ئاسمان یاسامەین موقبیلی لە بۆشایی ئاسمان دەرکەوت. یاسەمین موقبیلی بەڕەچەڵەک کوردە و باوکی خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

ئەو کەشتییەی کە یاسەمین و هاوکارەکانی گەشتەکەیان پێ کردووە لە کاتژمێر نۆ و ٥٨ خولەکی بەیانیدا دەرگاکەی بەڕووی بۆشایی ئاماندا کرایەوە و ئاسمانەوانەکان توانییان بۆشایی ئاسمان ببینن و یەکەمجار سەرۆکی تیمەکە “یاسەمین موقبیلی” دێتە دەرەوە و دواتر هەریەکە لە ئاسمانەوانەکانی دیکە کە خەڵکی وڵاتانی جیاوازن دێنە دەرەوە. یاسمین یەکێکە لەو چوار کەشتیوانە و سەرپەرشتیار و فەرماندەی گەشتەکەیە، سێ کەشتیوانەکەی دیکەش خەڵکی ژاپۆن، رووسیا و دانیمارکن و بڕیاریشە گەشتەکەیان زیاتر لە شەش مانگ بخایەنێت.

یاسەمین لەبارەی ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانییەوە لەرێگەی ناوەندی ناسای نێودەوڵەتییەوە دەڵێت، “ئەمە بابەتێکە پەیوەندی بە مرۆڤەکانەوە هەیە و مرۆڤەکان هەمیشە ویستویانە ئە سنورانە تێپەڕێنن و بزانن لە پشتیانەوە چی دەگوزەرێت.

لە گەشتەکەیدا یاسەمین ڕابەرایەتی تیمی حەوتی تایبەت بە دەزگای ناسای نێودەوڵەتی دەکات. یاسەمین ئاماژە بەوەدەکات لە شاری نۆهایمی ئەڵمانیا لەدایک بووە و دایک و باوکی لەکاتی هەڵگیرسانی شۆڕشدا ئێرانیان جێهێشتووە و ڕویان لە ئەوروپا کردووە و لەوێشەوە چوونەتە ئەمریکا و یاسەمین لە ناوچەی لۆنگ ئایلەندی نیو یۆرک گەورەبووە.

باس لەوەدەکات، هەر لەمنداڵییەوە حەزی لەوەرزش بووە چونکە هۆکارێکی گرنگە هەتا لە کارو چالاکییەکانتدا بەرەو پێشەوەت ببات و سەرکەوتووبی، دەشلێت، هەر لەوکاتەی لە قۆناغی ناوەندیدا بووە خەونی ئەوە بووە ببێتە گەردونناس و هەمیشە حەزم بە زانستی فیزیا کردووە و حەزم کردووە بزانم گەردوون چۆن هەڵدەسوڕێت بۆیە بەردەامبووم و پەیمانگای ماساشوستسم بۆ تەکنەلۆجیا تەواوکرد و بەشی ئەندازەی گەردوونم لەوێ تەواوکرد و دواتر پەیوەندیم بە تیمە ئاسمانییەکانەوە کرد و وەک یەکێکە لە ئاسمانەوانەکان تۆمارکرام.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە