پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە لایەن شاندەکەی هەرێم بۆ بەغدا
شاندی حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌ێندراوێكی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند : كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌رێنی بوون و خاڵه‌كانی ناكۆكی نێوان هه‌رێم و عیراق دیاری كران و ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی نوێی عیراق كراون و له‌داهاتوودا گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن تا گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری گونجاو.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه "دوو لیژنه‌ی دارایی و نه‌وتیی له‌نێوان هه‌ردوولا پێكهێنران، كه وه‌ك تیمێكی هاوبه‌ش كاریان له‌سه‌ر دیاریكردنی گرفته‌كان و داڕشتنی میكانیزمێكی گونجاو و یاسایی بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، كاریان ده‌كرد، كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌رێنی بوون و خاڵه‌كانی ناكۆكی نێوان هه‌رێم و عیراق دیاری كران و تیمه هاوبه‌شه‌كان چه‌ندین پێشنییاریان ئاماده و گه‌ڵاڵه كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببنه بنه‌مای كاركردنی پێكه‌وه‌یی تا گه‌یشتن به‌رێككه‌وتنی ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عیراق".
شانده‌كه راشیگه‌یاندووه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پابه‌ندی خۆی نیشاندا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و ئیلتزاماتی نه‌وتی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن، هه‌روه‌ها شاندی دانووستانكار پێداگری له‌سه‌ر شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌تایبه‌ت پرسی مووچه، ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان، له‌سه‌ر پرسی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و پرسی نه‌وت، ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی نوێی عیراقیش كراون و گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن تا گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری گونجاو".
له‌كۆتاییدا شاندی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت "ئاشكرایه، ئه‌و بوودجه‌یه‌ی كه له حكومه‌تی فیدراڵه‌وه ده‌هاته ھه‌رێم له ساڵی ٢٠١٩ و له سێ مانگی یه‌كه‌می ٢٠٢٠، نیوه‌ی ئه‌و بوودجه‌یه ده‌كات، كه حكومه‌تی ھه‌رێم ده‌یدات به مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، بۆیه پیداگری كرا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ته‌واوی شایسته داراییه‌كان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە