ڕووسیا بەتوندی وەڵامی سزاکانی ئەمریکا دەداتەوە

ڕووسیا بەتوندی وەڵامی سزاکانی ئەمریکا دەداتەوە

پەیامی کورد... ڕووسیا بەتوندی وەڵامی سزاکانی ئەمریکا دەداتەوە

وەزراەتی دەرەوەی رووسیا رایدەگەیەنێت وەڵامی سزاکانی ئەمریکا دەدەنەوە، هۆشدارییشی دا له‌وه‌ی "سزاکان وەڵامێکی بەھێزی ھەستپێکراو و دارێژراو دەبێت بۆ ئه‌مریكا".

لەمبارەیەوەو لە راگەیەنراوێكدا وەزراەتی دەرەوەی رووسیا ئاشكرای كردووە کە ئیدارەی ئەمریکا، ١٠١هه‌مین پاکێجی سزای یەک له‌دوای یەکی لە دژی رووسیا راگەیاندووه‌.

لە راگەیەندراوەکەی وەزراەتی دەرەوەی رووسیا ئه‌وه‌ وەبیرھێنراوەتەوە کە ھەوڵەکانی خاوکردنەوەی پێشکەوتنی ئابووریی رووسیا لەرێگەی ئەو سزایانەوە ھەوڵێکی بێھوودەیە و ئاماژە بەوەكراوە: "رووسیا سەرەڕای تێچووی سەرجەم سزاکان، ئەوەی سەلماند کە دەتوانێت زیانەکان بۆ کەمترین ئاست کەم بکاتەوە.

ئەوەشخراوەتەروو كە فشاری سزادان کار لەسەر پێداگریی بەرگریکردن بەشێوەیەکی پتەو لە بەرژەوەندییەکانمان، ناکات ، "ھیچ گومان لەوەدا نییە کە پێویست ناکات سزاکان ھاوشێوە بێت، وەڵامێکی بەھێزی ھەستپێکراو و دارێژراو دەبێت بۆ بۆ ئه‌مریكا".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە