پەیامی کورد ... هاوپەیمانی سائێروون هۆشداری دەدات .
هاوپەیمانی سائیرون، كە گەورەترین هاوپەیمانیەتی پەرلەمانی عیراقە داوا دەكات هەركەس سووكایەتی بە سوپای عیراق و مێژووەكەی بكات سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بكرێت، هۆشداریش دەدات لە بوونی دەنگە نەشازەكان.
عەلا رەبیعی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردوە، هاوپەیمانیەتییەكە داوا لە وەزیری بەرگری عیراق دەكات هەركەس سووكایەتی بە سوپای عیراق و مێژووە گەورەكەی بكات، سكاڵای یاسایی لەسەر تۆماربكات.
ئەم هەواڵە لەوێوە دێت کە چەند رۆژێك لەمەوبەر شێخ یوسف ناسڕی یاریدەدەری ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نۆجەبای عیراقی وتبووی "سوپای عیراق مورتەزەقەیە و پێویستە هەڵبوەشێنرێتەوە و ئەركەكانی بدرێت بە حەشدی شەعبی و ئەو هێزە ببێتە سوپای یەكەمی عیراق".
لەوبارەیەوە پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی سائیرون ئاماژەی بەوەداوە، ووتەكانی شێخ یوسف ناسڕی سووكایەتی بوو بە سوپا و گەلی عیراقە، بۆیە نابێت رێ بدرێت بە بەردەوامبوونی ئەو دەنگە نەشازانە بەبێ حسابكردن لەگەڵیاندا، چوونكە بەشێوەیەكی راستەوخۆ كاریگەری دەكاتەسەر هێزە ئەمنییەكان و تەنانەت كاریگەری دەكاتەسەر لایەنە سیاسییەكان و لەوێشەوە كاریگەری خراپی لەسەر شەقامی عیراقی دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە