پەیامی کورد ... زانیاری گرینگ : ڤیرووسی کۆرۆنا لە هاوینی ساڵی پارەوە لە چین بوونی هەبووە و چین ئەم زانیارییەی شاردووەتەوە
بە پێی لێکۆڵینەوەکانی زانستگەی هاروارد لە ئەمریکا، ڤیرووسی کۆڕۆنا لە سەرەتای هاوینی ساڵی پارەوە لە چین بوونی هەبووە و چینی یەکان ئەم زانیارییەیان شاردووەتەوە
لە ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێی زانستگەی هارواردی ئەمریکا بە بنەماگرتنی ٣٥٩ وێنەی سەتەلایتی و هەندێک بەڵگەی دیکە ، دەریدەخات شاری ڤۆهانی چین لە سەرەتای پاییزی ساڵی ٢٠١٩ وەوە لە دۆخێکی نائاسایی دابووە کە بە ئەگەری زۆر بەهۆی بڵاو بوونەوەی نەخۆشیەکی گشتگیرەوە بووە.
ئەم توێژینەوە بە هەڵسەنگاندنی دەیان دیمەنی سەتەلایتی یەوە بەو دەرئەنجامە گەیشتووە بە هۆی زۆربوونی ترافیک لە پارکینگی نەخۆشخانەکانی شاری ڤۆهان لە پاییزی ٢٠١٩ و چاوپێداخشانی لەگەڵ هەمان ڕۆژ لەساڵی ٢٠١٨ دا.
وێنەکان نیشانی دەدەن قەبارەی هەبوونی ئۆتۆمبێل لەو پارکینگانە ٩٠٪ لە ساڵی ڕابردوو زیاتر بووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە