پەیامی کورد ... ئەردۆغان " شەڕەکە قورس ە وکەسانی ئێمە دەکوژرێن بۆیە ئێمەش هەنگاوی قورستر هەڵدەگرین
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی " ئێن تی ڤی " ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا ٢٢ی فێبریوەری ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی ووڵاتەکەی لە سووریا لە پێشتر قورستر دەبێت .
ئەو هەروەها ڕایگەیاندووە : شەڕ قورسە و کاسانی ئێمە دەکوژرێن . ئێمە هەنگاوگەلێکی قورستر هەڵدەگرین . تورکیا سێناریۆوەکانی ووڵاتانی گەورە قەبووڵ ناکات .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ٢١ی فێبریوەری لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین ووتووێژی ئەنجام دا . لەم ووتووێژەدا ئەردۆغان لە سەر گرینگی ڕاوەستاندنی هێزەکانی ئەسەد لە ئێدلیب و هەروەها پێشگرتن لە ڕوودانی کارەساتی مرۆیی جەختی کردووەتەوە . هەروەها سەرۆککۆماری ڕووسیاش لە پەیوەندی لەگەڵ ئۆپراسیۆنی نامرۆڤانەی گرووپگەلی تووندڕەو لە ئێدلیب نیگەرانی خۆی دەربڕیوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە