كەنەدا ڕێژەی وەرگرتنی كۆچبەری بۆ ساڵی 2021 ڕاگەیاند

كەنەدا ڕێژەی وەرگرتنی كۆچبەری بۆ ساڵی 2021 ڕاگەیاند

پەیامی کورد … كەنەدا ڕێژەی وەرگرتنی كۆچبەری بۆ ساڵی 2021 ڕاگەیاند

حکومەتی کەنەدا پلانی وەرگرتنی کۆچبەران ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت: تا کۆتایی ئەم ساڵ ٤٠١ ھەزار کۆچبەر وەردەگرن.

مارکۆ میندیسینۆ وەزیری رەگەزنامە و کۆچی کەنەدی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندوە: تا کۆتایی ئەم ساڵ ٤٠١ ھەزار کۆچبەر وەردەگرن، ئەوەشی ئاشکرا کردوە، ئەو کۆچبەرانەی لەلایەن وڵاتەکەیەوە پەسەند دەکرێن، مافی مانەوەی ھەمیشەیییان بۆ دەستەبەر دەکەن.

وەزیری کۆچی کەنەدی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە: ئەو ژمارەی کۆچبەرانەی بۆ ئەم ساڵ دیارییکراون گەورەترین ژمارەی کۆچبەرانە لە ماوەی ساڵێکدا قبوڵ کرابنة دوپاتیشی دەكاتەوە كە وڵاتەكەی رۆڵی پێشەنگی دەبینێت لەسەر ئاستی جیھان لە وەرگرتنی کۆچبەراندا.

بەپێی بەرنامەیەکی حکومەتی کەنەدا لەم ساڵدا ٤٠١ ھەزار کۆچبەر وەردەگیرێن و لە ٢٠٢٢دا ٤١١ ھەزار و لە ٢٠٢٣دا ٤٢١ ھەزار کۆچبەر وەردەگیرێن، بۆ ئەو مەبەستەش لە پێگەی رەسمی حکومەتی کەنەدادا فۆرمی زانیاریی بڵاو کراوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە