به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/2/19 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دووه‌م ڕۆژى چالاكییه‌كانیدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میوونشن، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نیلس شمید ووته‌بێژى كۆمیته‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئا‌ڵمانیا، باسیان له دۆخى سیاسی عیراق، پرسى كۆچ و دۆخى كۆچبه‌ران له سنووره‌كانى بیلاڕووسیا، هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ئه‌ركى هێزه ئه‌ڵمانییه‌كان له عیراق، كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ هاوكاریكردنیان له پرسى كۆچبه‌ران و بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ئه‌ركى هێزه ئاڵمانییه‌كان له عیراق، سوپاسى ئا‌ڵمانیا و ووڵاتانى دۆستى له ئه‌ورووپا كرد.
ده‌رباره‌ى دۆخى ئاواره ئێزدییه‌كانیش، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنى ئاسایی كردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال جێبه‌جێ بكرێت، ده‌بێته ده‌رفه‌تێكى باش بۆ سه‌قامگیرى و گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئێزدى بۆ شوێنه‌كانیان.
هه‌ردوولا پرسى بره‌ودانیان به دیموكراسى و بونیاتنانى دامه‌زراوه‌كان و به‌هێزكردنیان له عیراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و هاوڕا بوون كه ئا‌ڵمانیا و ووڵاتانى دۆست ده‌توانن له‌مباره‌وه هاوكار و یارمه‌تی ده‌ر بن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە