پەیامی کورد … مانۆڕی سەربازی ئەمریکا لە نزیک سنوورەکانی ڕووسیا
بڕیاره مانگی داهاتوو ئه‌مریكا مانۆڕێکی سەربازی لە ویلایەتی ئەلئاسکا لە نزیک سنوورە دەریایەکانی رووسیا ئەنجام بدات، له‌مباره‌یه‌وه فه‌رمانده‌ی چه‌كی ئاسمانی ئه‌مریكا زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.
له راگەیەندراوێکدا، فه‌رمانده‌ی چه‌كی ئاسمانی ئه‌مریكا له زه‌ریای هێمن بڵاویکردەوە، له نێوان ٣ بۆ ١٤ی مانگی داهاتوو له ناوچه‌ی باكوری ئه‌مریكا و له ویلایه‌تی ئه‌لئاسكا مانۆڕێکی سه‌ربازی ئەنجام دەدات و كه‌شتی فڕۆکەهەڵگری ئه‌تۆمی سیودور رۆزفڵت تیایدا دەکات.
فه‌رمانده‌ی چه‌كی ئاسمانی ئه‌مریكا وتیشی: لەو راهێنانه‌دا پازدە هەزار سەرباز و، دوو سه‌د و چل فڕۆکە بەشداری دەکەن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ئاژنسی تاسی روسی بڵاویكرده‌وه، هیچكام له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا و فه‌رمانده‌ی هێزه سه‌ربازه‌كانی ئه‌و وڵاته زانیاریان له‌باره‌ی ئه‌و مانۆڕه‌وه بڵاونه‌كردۆ‌ته‌وه، ئایا واشنتن مۆسكۆی له به‌ڕێوه‌چونی ئه‌و مانۆڕه ئاگاداركردوه‌ته‌وه یان نا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە