هەواڵێکی دڵخۆشکەر ... ٧٠٠ یەکەی نیشتەجێ بوون لە لایەن حکوومەتی هەرێمەوە دابەش دەکرێت

هەواڵێکی دڵخۆشکەر ...  ٧٠٠ یەکەی نیشتەجێ بوون لە لایەن حکوومەتی هەرێمەوە دابەش دەکرێت

پەیامی کورد    ...    بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون ڕایدەگەینێت، پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ 700 یەكەی نیشتەجێوون دابین كراوە، دوای تەواوبوونی خزمەتگوزارییەكانی یەكەكەكانی نیشتەجێبوونیش، بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێن.

ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون ڕاگەیاند: "لە سنووری بنەسڵاوە 396 یەكەی نیشتەجێوون، لە سۆران 144 یەكە، لە هەڵەبجە 72 یەكە و لە قەلادزێ 84 یەكەی نیشتەجێوون تەواو بوونە، كە لە لایەن وەزارەتی ئاودانكردنەوەوە دروست كراون".

عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەش دا، ئێستا وەزارەتی ئاودانكردنەوە كار لەو پڕۆژانە دەكات بۆ گەیاندنی تۆڕی كارەبا، ئاو، شەقام و ئاوەڕۆ، كە ئەمەش لە ماوەیەكی نزیكدا تەواو دەبێت و دوای تەواوبوونیشی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێن.

بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە روونیشی كردەوە، یەكەكان بە گوێرەی یاسای ژمارە 16ی ساڵی 2011 دابەشی سەر فەرمانبەران و خەڵكی كەمدەرامەت دەكرێن، ئەو كاتیش ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار دەدات كە بەسەر كام چین و توێژدا دابەشیان بكات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە