بەوتەی دۆناڵد توسک سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، لەبارەی ئەو نیگەرانییانەی ئاراستەی سەرۆک کۆماری تورکیا کرا نەگەیشتنە هیچ ڕێککەوتنێک.
سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا رۆژی دوو شەممە لەبولگاریان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوەو باسیان لەو نیگەرانییانە کرد کە ئاڕاستەی ئەنقەرە کراونەتەوەو لەبارەی پرسی پەنابەران و چالاکییە سەربازییەکانی تورکیا لەسوریا و دۆخی ڕۆژنامەنووسان.
لەدوای کۆبوونەوەکەش سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، کە نەیانتوانی هیچ ڕێککەوتنێکی تۆکمە بەدەست بهێنن، بەڵام هێشتا هیوایان هەیە کە لەداهاتوودا پێی بگەن.
دۆناڵد توسک وتیشی، تەنیا بەرەوپێشچوون لەو کێشە و نیگەرانییانەی کە ئاراستەی تورکیا کراونەتەوە، پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا گەشە پێدەدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە