به‌پێى هه‌واڵى میدیا عێراقییه‌كان، رۆژى سێشه‌مه 6ى نۆڤەمبەری 2018، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به مادده‌ى 140 و به‌شه بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراق و به‌شه بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یه‌كى عادیلانه پێویسته.
عادل عه‌بدولمه‌هدى له وه‌ڵامى پرسیارێكدا كه باس له مادده‌ى 140 و به‌شه بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان وتى: گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكى به ئینساف و گونجاو بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان گرینگه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌ك درووست ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نى نوینه‌ران لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئه‌و پرسه تاوتوێ ده‌كه‌ن و لێژنه‌كه‌ش بۆ پرسى به‌شه بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى نوینه‌ران له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گفتوگۆ ده‌كات.
عه‌بدولمه‌هدى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكى گونجاو دڵى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق ڕ‌ازى بكات و نه‌گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك بۆ مادده‌ى 140 ده‌بێته هۆی درووست بوونى كێشه و پێكدادان، ئه‌مه‌ش بۆ هیچ لایه‌ن و پێكهاته‌كانى عێراق باش نییه و ده‌بێت كارێك بكرێت كه‌س مافى پێشێڵ نه‌كرێت كه‌سیش وا هه‌ست نه‌كات غه‌درى لێكراوه هه‌موو هاووڵاتیانى عێراق دەبێ بگه‌نه مافى ڕه‌واى خۆیان به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە