پەیامی کورد ... ئانتۆنی بلینکن هۆشداری دەداتە ئێران
دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا کەسێکی ئێرانیان دەستبەسەركرد كە پلانی ھەبووە جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی پێشووی ئەمریكا و مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ترامپ، تیرۆر بكات، ئانتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەو ووڵاتە ھۆشدارییەكی تووندی بە ئێران دا و رایگەیاند كە ئەمریكا بەھیچ شێوەیەك ھەڕەشەكردن لە ھاووڵاتیان و بەرپرسانی پێشووی ئەو ووڵاتەی پێ تەحەمووڵ ناكرێت.
جێگای ئاماژەیە ، وەزارەتی دادوەری ئەمریکا ئەندامێکی سوپای پاسدارانی تۆمەتبار کردووە کە پیلانی بۆ تیرۆری جۆن بۆڵتۆن و مایک پۆمپێئۆی داڕشتووە.
ئەم کەسە ناوی "شەهرام پوورسەفی ە" و به ناوی مێهدی ڕەزاییش دەناسرێ
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە