پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٢ پلەی ڕێختەر تایوانی هەژاند
دەستەی ڕووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکی ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر تایوانی هەژاندووە، بەڵام کەشناسیی تایوان دەڵێت گوڕەکەی ٦.٨ پلە بووە.
دەستەی ڕووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکی پێوانەی بوومەلەرزەکەی بە ٧.٢ پلە دیاری کردووە، هۆشداریشی داوە لە ڕوودانی تسونامی لە تایوان.
میدیاکانی تایوان ئاشکرایان کردووە، بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە، ئاماژەیان بەوە کردووە، بەهۆی شوێنی بوومەلەرزەکەوە زیانی نەبووە ئەگەر نا هەر بوومەلەرزەیەک لەسەروو شەش پلەوە بە وێرانکەر هەژمار دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە