وەزیری بەرگری تورکیا بێ ئاگادرکردنەوە لەگەڵ شاندێکی سەربازی سەردانی تەرابلۆسی لیبیا دەکات

وەزیری بەرگری تورکیا بێ ئاگادرکردنەوە لەگەڵ شاندێکی سەربازی سەردانی تەرابلۆسی لیبیا دەکات

پەیامی کورد     ...   وەزیری بەرگری تورکیا بێ ئاگادرکردنەوە لەگەڵ شاندێکی سەربازی ووڵاتەکەی سەردانی تەرابلۆسی لیبیا دەکات

وەزیری بەرگری و بەرپرسی کۆمیتەی هاوبەشی ئەرتەشی تورکیا لە سەفەرێکی ڕانەگەێندراودا گەیشتە تەرابلۆس پایتەختی لیبیا .

بە پێی ڕاپۆرتێک خلووسی ئاکار ، وەزیری بەرگری و هەروەها یاشار گۆلەر بەرپرسی کۆمیتەی هاوبەشی تورکیا ئەمڕۆ هەینی لە سەفەرێکی ڕانەگەێندراودا گەیشتنە تەرابلۆس .

لە هەمان حاڵدا ، ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند : وەزیری بەرگری ئێمە بۆ بەردەوامی هاوکارییەکانی پێویست و بە هەماهەنگی پتەوترەوە ڕۆیشتووە بۆ لیبیا .

لە حاڵێکدا کە تورکیا و قەتەر لە دەوڵەتی فاێز السراج ، سەرۆکی دەوڵەتی ویفاقی نەتەوەیی جێگیر ل ەتەرابلۆس پاڵپشتی دەکەن ، ڕووسیا ، میسڕ و ئیمارات لە خەڵیفە حەفتەر ، فەرماندەی گشتی هیزەکانی بەناوبانگ بە ئەرتەشی نەتەوەیی لیبیا پاڵپشتی دەکات 

ئەمڕۆ عەقیلە ساڵح ، سەرۆکی پەرلەمانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا کە لە خەڵیفە حەفتەر پاڵپشتی دەکات ، سەفەری ڕووسیای کرد .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە