پەیامی کورد ... ووڵامی تووندی مایک پۆمپێئۆ بە پەیامەکەی خامنەیی سەبارەت بە مامەڵەی سەدە
مایك پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ووڵامێکی تووندی دایە ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران و ڕایگەیاند : "گرینگیدانەكانی خامنەیی بە گەلی فەلەستین " درۆزنانەیە ".
ئەمڕۆ یەكشەممە، مایك پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند،"گرینگیدانەكانی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران بە چارەنووسی گەلی فەلەستین "درۆزنانەیە".
مایك پۆمپێئۆ ووتیشی،"هاوكارییەكانی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ گەلی فەلەستین لە ساڵی 2008 تەنها 20 هەزار دۆلار بوە، لەكاتێكدا ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە ساڵی 1994 بڕی 6.3 ملیار دۆلار هاوكاریان پێكەشی گەلی فەلەستین كردوە".
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد كۆماری ئیسلامی ئێران كە ملیۆنان دۆلاریان وەك پاڵپشتی داوەتە رێكخراوی حەماسی فەلەستینی كە تیرۆریزیمی جیهانییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە