پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ٤ی ٢٠١٩ دوای داواكاریەكی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ زیاتركردنی رێژەی وەبەرهێنانی نەوتی خاو لەلایەن ڕێكخراوی ووڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك)ەوە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆوە بینی.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە مەبەستی كەمكردنەوەی كاریگەری سزاكانی وڵاتەكەی بۆ سەر ئێران، هەینی ڕابردوو 26ی نیسان داوای لە ڕێكخراوی قوڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك) كرد رێژەی وەبەرهێنانەكانیان زیاتربكەن، ئەمڕۆ دوشەممە بۆ چوارەم رۆژی یەك لە دوای یەك نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، نرخی نەوتی خاوی برێنت 35 سەنت و بەڕێژەی لەسدا 0.5 دابەزیوە، كە نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردوویەتیە 71.80 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 39 سەنت و بە ڕێژەی لەسەدا 0.6 دابەزینی بەخۆوە بینیوە و نرخی یەك بەرمیل دەكاتە 62.91 دۆلار.
هاوكات هەردو بەرهەمی نەوتی خاوی برێنت و تەكساسی رۆژئاوای ئەمریكا بە بەراورد بە نرخەكانی پێشویان، بەشێوەیەكی گشتی و بەڕێژەی لەسەدا سێ دابەزینیان لە نرخەكانیاندا تۆماركردوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە