پەیامی کورد … بەغدا چاوەڕوانی خۆپێشاندانێکی گەورەیە
بڕیارە ئەمرۆ سێشەممە ٢٥ی ئایار، هاوڵاتیانی ناوەچەکانی باشووری عێراق بگەنە بەغدا بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی فراوان دژ بە تیرۆرکردنی چالاکوانان.
بە پێی زانیارییەکان، گەنجانی شارەکانی کەربەلا، نەجەف، بابل و چەند پارێزگایەکی دیکە، هاتونەتە بەغدا بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانەکە و تەواوی دەوازەکـانی ناوچەی سەوز بەڕووی هاتوچۆ داخراون، هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەیان پێکراوە.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت ئیهاب وەزنى چالاکوانى دیارى خۆپیشاندانەکان لە کەربەلا تیرۆرکرا و ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتووتەوە.
هاوکات هەریەک لە عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و حازم ئەعرەجی نوێنەری رێبەری رەوتی سەدر لە پارێزگای بەسرە، داوایانکرد گیانی خۆپیشاندەران بپارێزرێت.
هەروەها ئەبوعەلی عەسکەری بەرپرسی ئەمنی کەتائیبی حزبوڵای عێراق، خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی بە هەوڵێکی مستەفا کازمی لێکدایەوە، بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و درێژەدان بە ماوەی فەرمانڕەوایەتییەکەی .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە