پەیامی کورد ... چاوەڕوانی بەغداین کە بوودجەی کوردستان بنێرێت .
وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان چاوه‌ڕوانی به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بوودجه بنێڕێت. وه‌زیری پلاندانانیش ده‌ڵێت: "رێككه‌وتنی ٢٠١٩ی تایبه‌ت به نه‌وت و بودجه‌ی عیراق و هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی دانووستانكاری هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له پرێس كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وتی: "ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان و له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له چوارچێوه‌ی به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت، داوای كۆبوونه‌وه‌مان كردووه له‌و شانده‌ی چۆته به‌غدا، به‌ڵام سه‌رباری قه‌یرانی كۆرۆنا و ئه‌و دۆخه ته‌ندروستییه‌ی هه‌یه هه‌رێمی كوردستان ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی دۆخه‌كه‌ی داوه وه‌كوو په‌رله‌مانی كوردستان پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا وتی: "له رۆژی ١٦-٠٤-٢٠٢٠ له‌لایه‌ن ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه بڕیار ده‌رچووه بۆ ڕاگرتنی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له ١٩ی نیسان ئێمه وه‌ك تیمی كوردستانی چوونه‌ینه به‌غدا و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا و دواتر له‌وێوه نوسراو به‌رزكرایه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆئه‌وه‌ی بوودجه‌ی كوردستان بنێردرێت و ئومێد ده‌كه‌ین له‌منزیكانه وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌رگرینه‌وه، جگه له‌وه‌ش ئێمه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی تری غاز و كاره‌با و خانه‌نشینی و ده‌روازه‌كان گفتوگۆمان كردووه‌و چوونه پێشه‌وه هه‌یه له گفتوگۆكان".
دواتر دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان له پرێس كۆنفرانسه‌كه رایگه‌یاند، دوای ئه‌و سه‌ردانه‌مان بۆ به‌غداو ئه‌و داواكارییه‌ی هه‌مان بووه ئێستا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌و داواكاریه‌ین كه له ٢٠١٩ وه رێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه كه هه‌رێم ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌وت بداته عیراق و عیراقیش ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ش تا ئێستا گفتوگۆكان به‌رده‌وامن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە