شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

پەیامی کورد... شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەكی بواری كەشناسی لەبارەی ئەگەرەكانی بارانبارین و ھاتنی شەپۆلێكی خۆڵبارین ڕایدەگەیەنێت: ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ شەممە ١٠-٦-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و بەھۆی ھاتنی بارستە ھەوایەكی فێنك بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوای عێراق و سوریا كاتەكانی پاش نیوەرۆ خێرای با لەو ناوچانەدا چالاك ئەبێت ئەمەش ئەبێتە ھۆی دروستبوونی شەپۆلێكی خۆڵبارین و ئەگەر ھەیە لەكاتەكانی ئێوارەدا ناوچەكانمان بگرێتەوە و تا كاتەكانی شەو بەردەوامی ئەبێت.

وتیشی: خۆڵبارینەكە بەگشتی لەسەر ناوچەكانی سنوری پارێزگای ھەولێر و كەركوك و گەرمیان زیاترەبێت لەناوچەكانی دیكە كەم ئەبێت وە ھەر لەگەڵ ئەم دۆخەدا تا ئێوارە و تا شەو لەھەندێ كاتدا ئەگەری نمە بارانی پچر پچر و چالاكبوونی ھەورە بروسكە بەدیاری نەكراوی لە ھەندێ ناوچەدا ئەبێت ، پلەی گەرمی بەرێژەی ١ تا ٢ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە وە بەرێژەیە زیاتر لەناوچەكانی رۆژئاوای عێراق نزمدەبێتەوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە