بە بڕیاری بانکی ناوەندی تورکیا نرخی سوو بەرز کرایەوە

بە بڕیاری بانکی ناوەندی تورکیا نرخی سوو بەرز کرایەوە

بە بڕیاری بانکی ناوەندی تورکیا بەرزکردنەوەی نرخی سووی لەسەر پرۆسەکانی دووبارە کڕینەوە (repo) بۆ ماوەی یەک حەفتە ڕاگەیندرا و لەگەڵ ئەو بڕیارەشدا نرخی لیرەی تورکی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ ، بانکی ناوەندی تورکیا دوای کۆبوونەوەی لێژنەی سیاسەتی دارایی و ئابووری ووڵاتەکەی بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی سووی لەسەر پڕۆسەکانی دووبارە کڕینەوە (repo) بۆ ماوەی یەک حەفتە ڕاگەیاند.

دوای بڕیارەکەی بانکی ناوەندی تورکیا، دەستبەجێ لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و نرخی یەک دۆلار گەیشتە ٦،١٠ لیرە.

بانکی ناوەندی تورکیا ڕایگەیاند کە نرخی سووی لەسەر پڕۆسەکانی دووبارە کڕینەوە (repo) بۆ ماوەی یەک حەفتە بۆ ٢٤ لەسەدا بەرزکردووەتەوە کە پێشتر لەسەدا ١٧،٧٥بوو.

 باسی لەوەشکردووە کە پێشهاتەکانی ئەم دواییە پەیوەندیدار بە پێشبینییەکانی هەڵئاوسان، ئاماژەیەکن بە بوونی مەترسی لە جێگیربوونی نرخەکان لە دەرئەنجامی جوڵەکانی نرخی ئاڵووگۆڕکردن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە