پەیامی کورد ... ئیلان ماسک هەواڵ لە زەرەر و زیانگەلی چەند میلیارد دۆلاری کارگە نوێیەکانی تێسلا دەدات
ئیلان ماسک ڕایگەیاندووە کە کارگە نوێیەکانی بەرهەم هێنان لە ئاڵمانیا و ئەمریکا بە هۆی کەمبوونی پاتری و کێشەگەلی ئاراستەکردن لە لە چین " میلیاردەها دۆلار " زەرەری کردووە .
ئەم میلیاردێرە کارگەکانی بەرهەم هێنانی تێسلا لە بەرلینی ئاڵمانیا و لە ئاستین لە ئیالەتی تەکساسی ئەمریکا " کوورەگەلی گەورەی پارە " ناوبردووە .
بە ووتەی ، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە چین بە تایبەتی لە شاری شانگەهای ، شوێنی جێگیربوونی کارگەیەکی گەورەی تێسلا ، کاری بۆ بەرهەمهێنەرانی دژوار کردووە .
ئیلۆن ماسک لە هەفتەی ڕابردوو هۆشداری دابوو کە ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی ئەم کۆمپانیایە دەردەکات .
ماسک ووتوویەتی کە خاڵی بەرهەم هێنانی تێسلا لە ئاستین لە ئێستادا ژمارەیەکی کەم ئۆتۆمبێل بەرهەم دەهێنێت و هۆکاری ئەمەش ئەمەیە کە هەندێک لە کەل و پەل و کەرەستەکانی پاتری یەکانی لە بەندەری چین گیریان خواردووە .
بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ژمارەیەک لە شارەکانی چین لە مانگەکانی ڕابردوودا داخرابوون ، ئەو داخرانی شاری شانگەهای بۆ تێسلا " زۆر زۆر دژوار " ناو بردووە و ووتویەتی کە زیاترین بەرهەم هێنان لە " کارگەی کیگا " بۆ ماوەی چەندین هەفتەیە ڕاوەستێندراوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە