تەندروستی عێراق: بەم نزیکانە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەگاتە عێراق

تەندروستی عێراق: بەم نزیکانە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەگاتە عێراق

پەیامی کورد ... تەندروستی عێراق: بەم نزیکانە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەگاتە عێراق

 

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستیی عیراق، بێ ئەوەی كاتەكە دیاریبكات، رایگەیاند، بەم نزیکانە ڤاكسینی دژەكۆرۆنای كۆمپانیاكانی فایزەر- بایۆنتێك دەگاتە عیراق، لەو چوارچێوەیەشدا ١٤٠ ساردكەرەوەی تایبەت لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكە ئامادەكراون.

 

ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستیی عیراق قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی وڵاتەكە كردوە و رایگەیاندوە، لەماوەیەكی كەمدا ڤاكسینەكەی كۆمپانیاكانی فایزەر- بایۆنتێك دەگاتە عیراق و میكانیزمەكانی گەیشتنیشی ئامادەكراوە، كە بەشێك بوە لەو گرێبەستەی لەگەڵ كۆمپانیای بەرهەمهێنەری ڤاكسینەكە ئەنجامدراوە.

 

وەزیری تەندروستیی عیراق ئاشكراشیكردوە، ١٤٠ ساردكەرەوەی تایبەت بە هەڵگرتنی ڤاكسینەكە لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكە ئامادەكراون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا پێویستییان بە شارەزایی كۆمپانیای بەرهەمهێنەر هەیە، بۆیە رۆژانە لەگەڵ كۆمپانیای فایزەر لە پەیوەندییدان. هەروەها دوپاتیكردەوە، "بەمنزیكانە ڤاكسینەكە دەگاتە دەستمان و راستەوخۆ بۆ هاووڵاتیان بەكاردەهێنرێت".

 

تەمیمی بە گەشبینیشەوە باسی لە دۆخی عیراق كردوە بەرانبەر بە كۆرۆنا، بەوپێیەی تائێستا ٩٠%ی توشبوانی پەتاكە چاكبونەتەوە و رێژەی گیانلەدەستدانیش كەمتر بوە لە 2%.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە