تەندروستیی عێراق پێشبینی شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا دەکات

تەندروستیی عێراق پێشبینی شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا دەکات

پەیامی کورد... تەندروستیی عێراق پێشبینی شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا دەکات

وەزارەتی تەندروستی عێراق پێشبینی شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا دەکات بەهۆی کەمی وەرگرتنی ڤاکسین و زیادبوونی ژمارەی تووشبووان لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی پشکنین.

هەیسەم عوبێدی بەڕێوەبەری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی وت "عێراق هێشتا لە بازنەی مەترسی کۆرۆنادایە، بەهۆی خۆنەپاراستنی خەڵک و کەمی وەرگرتنی ڤاکسین، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری شەپۆلی پێنجەم کە پێ دەچێت مەترسیدار بێت".

وتیشی "ڕێژەی تووشبوون بە شێوەیەکی کەم لە زیادبووندایە بەراورد بە زیادبوونی ژمارەی پشکنینەکان، ئەوەش ئاماژەیە بۆ شەپۆلێکی نوێ یان بڵاوبوونەوەی نەوەیەکی نوێ، بەڵام وادەکەی دیار نییە و ڕەنگە کتوپڕ دەربکەوێت".

عوبێدی باسی لەوەشکرد، ڤایرۆسەکە بەردەوام خۆی دەگۆڕێت، بەڵام هەندێکیان بەهۆی سووکییانەوە دەرناکەون، بەراورد بە هەندێکی دیکە کە بەهێزن و دەردەکەون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە