پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی ٠٧ی ٢٠٢٠بەهۆی زیادبوونی بەردەوامی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا، گەشەسەندنی بازاڕە ئابوورییەکان تاڕادەیەک وەستاوە، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەرهەمی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا هەبوە لەئەنجامدا بەرزبوونەوەی نرخەکەی سنووردارکردوە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٢ سەنت دابەزیوە، کە دەکاتە ٠.١%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە ٤٣.٤٣ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی ٧ سەنت کەمیکرد، لە دواین مامەڵەدا بە ٤١.٥٣ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی ٠.٥% دابەزیوە.
هۆکارێکی دیکەی بەرزنەبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهان، واتا تا بەهای دۆلار بەرزتربێت خواست لەسەر ئەو بەرهەمە زیاتر دەبێت و بە پێچەوانەشەوە تا بەهاکەی کەمتربێتەوە نرخی نەوت زیاتر دادەبەزێت.
لەوبارەیەوە مایکڵ مارکسی، گەورە شارەزا لە بواری ستراتیژی بازاڕکردن لە کۆمپانیای CMC Markets دەڵێت، "بازرگان و وەبەرهێنەرانی نەوت بەردەوام سەرنجیان لەسەر بەهای دۆلارە لە بازاڕەکاندا، چوونکە کەمبوونەوەی نرخی دۆلار وادەکات خواست لەسەر نەوتی خاو نەهێڵێت".
،
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە