کوژران و بریندار بوونی دوو سەربازی عێراقی لە دیالە

کوژران و بریندار بوونی دوو سەربازی عێراقی لە دیالە

پەیامی کورد ... کوژران و بریندار بوونی دوو سەربازی عێراقی لە دیالە

 

لە سنووری قەزای شارەبانی سەر بە پارێزگای دیالە، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمب لەناو ماڵێك، سەربازێكی عێراقی كوژرا و یەكێكی دیكەش بریندار بوو.

 

 نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/11/2020، لە ناوچەی "خەیلانیە"ی سەر بە قەزای شارەبان، ماڵێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە و لە ئاكامدا سەربازێك كوژرا و یەكێكی دیكەش بریندار بوو.

 

گوتیشی: "ناوچەی خەیلانیەی سەر بە شارەبان، ئەو شوێنەیە كە چەند رۆژێك پێش ئێستا سەرۆك هۆزێكی لێ كوژرا و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچەیە زۆر بووە، بۆیە دوای كوشتنی ئەو سەرۆك هۆزە، هێزی ئەمنی زۆر بەڕێ كراوە بۆ ناوچەكە و تا ناوچەكە لە تیرۆریستان پاک بکەنەوە، دیارە تیرۆریستان ماڵێكیان بۆمبڕێژ كردووە و ئەمڕۆش تەقاندوویانەتەوە و ئەوە بوو بووەتە هۆی كوژرانی سەربازێك و برینداربوونی یەكێكی دیكەش".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە