پیاوێکی چینی دوای ٣٠ ساڵ لە تێکچوونی بیرەوەی بە هۆی کۆرۆناوە چاک دەبێتەوە

پیاوێکی چینی دوای ٣٠ ساڵ لە تێکچوونی بیرەوەی بە هۆی کۆرۆناوە چاک دەبێتەوە

پەیامی کورد     ...     پیاوێکی چینی دوای ٣٠ ساڵ لە تێکچوونی بیرەوەی بە هۆی کۆرۆناوە چاک دەبێتەوە 

پیاوێکی چینی کە لە ساڵی ١٩٩٠ ەوە بیرەوەری خۆی بە هۆی ڕووداوی ئۆتۆمبێلەوە لە دەست دابوو ، دوای بینی هەندێک ڕاپۆرت دەربارەی کۆرۆنا بیرەوەری خۆی بە دەست هێناوە و بۆ دۆزینەوەی بنەماڵەکەی داوای یارمەتی لە پۆلیسی کردووە .

ئەم پیاوە کرێکارێکی کۆچبەرە کە لە دوای تووشبوون بە لە دەستدانی بیرەوەی لە ماڵی بنەماڵەیەکی دیکە دا دەژیا و لەگەڵ ئەوان ١٥٠٠ کیلۆمەتر لە ماڵی سەرەکی خۆی دوور کەوتبووەوە ، چەند ڕۆژ پێش ئێستا لە حاڵێکدا کە سەرقاڵی بینینی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە کۆرۆنا بووە لە ناکاو هەموو بیرەوەری خۆی بە دەست دەهێنێت و داستانەکەشی بۆ پۆلیس دەگێڕێتەوە .

پۆلیسیش بواری پەیوەندی کردنی ئەو کەسەی لەگەڵ دایک و ٤ براکەی دەستەبەر دەکات بەڵام پێ ڕادەگەێنن کە باوکی ١٨ ساڵ لەوەو بەر کۆچی کردووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە