ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات

ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات

پەیامی کورد … ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات

 

وته‌بێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەحاڵەتی گوماناوی، هەرێمی كوردستان لەڕووی ئامێرو شێوازی دەستنیشانكردن توانای دەستنیشانكردنی ڤایرۆسی گۆڕاوەی كۆرۆنای هەیە، هاوكات داواش له‌ هاوڵاتیان ده‌كات به‌رده‌وام بن له‌ خۆپارێزی.

 

 ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوای تۆماركردنی زنجیرەی گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەن زیاتر پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی بن بە تایبەتی بەكارهێنانی ماسك و پاراستنی دووری نێوانیان و دەستشوشتنی بەردەوام.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەرئەوەی تەنها رێگا بۆ كەمكردنەوەی ترسناكی زنجیرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پابەندبوونە بەڕێكارەكانی خۆپارێزی، هاوڵاتیانیش دڵنیا دەكەنەوە لەكاتی بوونی حاڵەتی گوماناوی هەرێمی كوردستان توانای دەستنیشانكردنی ئەم ڤایرۆسە گۆڕاوەی كۆرۆنای هەیە لەڕووی ئامێرو شێوازی دەستنیشانكردن.

 

رۆژی دووشه‌ممه‌ حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی كۆڕۆنای گۆڕاوی له‌ وڵاته‌كه‌ راگه‌یاند.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە