پەیامی کورد … پەیامی سەرەخۆشی مەسروور بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد دڵزاد
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی ئەحمەد دڵزاری شاعیر بڵاو کردەوە و رایگەیاند: "مامۆستا ئەحمەد دڵزار خزمەتێکی زۆری ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی کردووە".
دەقی پەیامەکە:
پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شاعیری گەوری کورد ئەحمەد دڵزار
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری کورد مامۆستا ئەحمەد دڵزارم بیست، کە خزمەتێکی زۆری ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە