پەیامی کورد... دوای تەقینەوەكەی ئەنقەرە نزیکەی هەزار کەس لە تورکیا دەستگیر کراون
لە دوای تەقینەوەکەی ئەنقەرە، نزیکەی هەزار کەس لە تورکیا دەستگیر کراون و سەدان چەکی بێمۆڵەتیش دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 3/10/2023، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ڕێگەی هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) ڕایگەیاند: دوای تەقینەوەکەی ئەنقەرە، لە 64 پارێزگا و شار و شارۆچکەی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا دژی ئەو کەسانەی چەکی بێمۆڵەت هەڵدەگرن، یان بە نایاسایی بازرگانی بە چەکەوە دەکەن، 928 کەس دەستگیر کراون و 842 پارچە چەکی بێمۆڵەت دەستی بەسەردا گیراوە.''
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە بەردەم فەرمانگەیەکی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا تەقینەوەیەکی خۆکوژی ڕووی دا و بەهۆیەوە دوو پۆلیسی ئەو وڵاتە بریندار بوون. لە دوای چەند کاتژمێر، پەکەکە بەرپرسیاریەتیی خۆی لە هێرشەکەی ئەنقەرە ڕاگەیاند.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە