پەیامی کورد … مانگی ڕابردوو ٨ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سێپتامبری ٢٠٢١ دا، لانیکەم ١٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٦٦.٥٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرانو تورکیا بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٨ کۆڵبەر کوژراون و ١٠ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.
زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی کرماشان تۆمار کراوە کە ٩ حاڵەت بووە.
چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٢ حاڵەت (٧ کوژراو و ٥ بریندار) کە دەکاتە ٦٦.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ٢ حاڵەت (١ کوژراو و ١ بریندار) کە دەکاتە ١١٪ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی هاتووچۆ: ٤ حاڵەت (٤ بریندار) کە دەکاتە ٢٢.٥٪ کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ٤ حاڵەت ( ٤ کوژراو ).
پارێزگای سنە: ٥ حاڵەت ( ٣ کوژراو و ٢ بریندار ).
پارێزگای کرماشان: ٩ حاڵەت ( ١ کوژراو و ٨ بریندار )
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە