نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد     ...    بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ی ٠٩ی ٢٠٢٠ بە هۆی زیادبوونی بەردەوامی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا و کاریگەری لەسەر ئابووری جیهان نرخی نەوتی خاو دادەبەزێت بۆ کەمترین ئاست لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا.
 بە پێی بۆرسەی جیهانی ، نرخی نەوتی خاوی برێنت ١٦ سەنت بەرزبوەوە، کە دەکاتە ٠.٣٦%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە ٤٤.٢٧ دۆلار فرۆشرا.
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی ١١ سەنت بەرزبوەتەوە و  لە دوایین مامەڵەدا بە ٤١.٤٢ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، بەوەش نرخەکەی بەڕێژەی ٠.٢٢% بەرزبوەتەوە.

بەپێی بەیاننامەکانی پەیمانگای پێتڕۆڵی ئەمریکی،  لەهەفتەی رابردوودا ئاستی نەوتی ئەمبارکراو لە کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا بە قەبارەی ٦.٤ ملیۆن بەرمیل کەمیکردوە، ئەوەش لەکاتێکدایە پێشبینی دەکرا بە بڕی ١.٩ ملیۆن بەرمیل لە  هەفتەیەکدا کەمبکات.

لەهەمانکاتدا بەیاننامەکان دەستی کار لە کەرتی تایبەت لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکەن لە دوو مانگی رابردوودا دەستی کار کەمبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەوهۆیەشەوە نیگەرانییەکان لەبارەی دواکەوتنی بووژانەوەی بازارەکان زیادیکردووە، بەوهۆیەشەوە نرخی نەوتی خاو دابەزیوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە