پەیامی کورد... ترەمپ: هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا جەنگی جیهانی سێیەم بەدوای خۆیدا دەهێنێت
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هۆشداری دەداتە جیهان و ڕایدەگەیەنێت، مامەڵەکانی ئیدارەی ئەمریکا لەگەڵ شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا، مەترسی بەرپابوونی جەنگی سێیەمی جیهانی لێ دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٨ی ٦ی ٢٠٢٢، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، پێویستە هەموو لایەک هۆشیار بن، چونکە ئەو شێوازەی کە لە لایەن ئیدارەی ئێستای ئەمریکاوە پەیڕەو دەکرێت بەرامبەر شەڕی ئۆکراینا، دواجار جەنگی جیهانی سێیەم بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئاشکرای کردووە، بەراورد بە کۆمەکە زەبەلاحەکانی واشنتن، وڵاتانی ئەورووپا بەشێکی زۆر کەم لە کۆمەک بۆ جەنگی ئۆکراینا دابین دەکەن. دەشڵێت، لە ماوەی ئەم ١٠٠ ڕۆژەی جەنگدا، ئەمریکا ٤٠ ملیار دۆلاری بۆ جەنگی ئۆکراینا تەرخانکردووە و بە نیازیشە ١٦ ملیاری دیکەی بۆ تەرخان بکات.
ئەم لێدوانەی ترەمپ نوێ نییە، چونکە لە سەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانە جیهانییەکان و جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، ترەمپ دژی ئەوە بوو ئەمریکا دەستوەردان بکات و بە مەترسی ناوی دەبات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە