ڕاگەیەندراوی سێ هاوپەیمانیی دژبەری کۆماری ئیسلامی لەسەر کارەساتی ئابادان

ڕاگەیەندراوی سێ هاوپەیمانیی دژبەری کۆماری ئیسلامی لەسەر کارەساتی ئابادان

پەیامی کورد... ڕاگەیەندراوی سێ هاوپەیمانیی دژبەری کۆماری ئیسلامی لەسەر کارەساتی ئابادان

سێ هاوپەیمانیی دژبەری کۆماری ئیسلامی: ڕووخانی بینای مێترۆپۆلی ئابادان، بەرهەمی گەندەڵیی دەسەڵاتی ئیسلامیی ئێرانە

سێ هاوپەیمانیی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش‌دا کە ڕۆژی٨ی جۆزەردان بڵاویان کردووەتەوە لە پەیوەندیی لەگەڵ ڕووخانی بینای مێترۆپۆلی شاری ئابادان‌دا، دەسەڵاتی ئیسلامیی ئێران بە بەرپرسیاری ئەو کارەساتە دەزانن و ڕایانگەیاندووە کە ڕووخانی بینای مێترۆپۆل، بەرهەمی گەندەڵیی دەسەڵاتی ئیسلامیی ئێرانە.

ئەو سێ هاوپەیمانییە کە پێکهاتوون لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ، شورای دێموکراسی خوازان و هاوپێوەندیی بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێران لە ڕاگەێندراوێکی هاوبەشدا بەئاماژە بەهۆکارەکانی ڕووخانی بینای مێترۆپۆل ڕایانگەیاندووە کە بەرپرسانی دەسەڵات، سەرۆکی شارەوانی و بەرپرسانی دیکەی شاری ئابادان بە وەرگرتنی بەرتیل لەگەڵ خاوەنی بیناکە پێکهاتوون، بۆیە بەرامبەر بەم کارەساتە و گیان لەدەستدانی هاووڵاتییان بەهۆی ڕووخانی بیناکەوە، بەرپرسیارن.

ئەو سێ هاوپەیمانییە، وێڕای پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئابادان و شارەکانی دیکە ڕایانگەیاندووە کە ڕووخانی بینای مێترۆپۆل یەکێکە لە لێکەوتەکانی چل ساڵ دەسەڵاتداریی دیکتاتۆری مەزهەبی لە ئێران.

لە کۆتایی ڕاگەێندراوەکەیاندا ئەو سێ هاوپەیمانییە، وێڕای دەربڕینی پشتیوانی و هاوخەمیی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکانی ئەو کارەساتە، داوای بە سزا گەیاندنی خاوەنی بیناکە و ئەو بەرپرسانە دەکەن کە هۆکار بوون لە ڕووخانی ئەم بینایە و دروست بوونی ئەو کارەساتەدا. و باسی بەردەوامیی خۆپیشاندانەکان و سەرکوتی خەڵک لە لایەن هێزەکانی ڕژێمەوە دەکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە