پەیامی کورد... پێنج تەرمی دیکەی پەنابەران گەیشتەوە کوردستان
ئێوارەی دوێنێ تەرمی پێنج هاووڵاتی تر گەڕێنرانەوە هەرێمی کوردستان کە سێیانیان خەڵکی کەرکووکن و دوانی تریش خەڵکی قەڵادزێن.
قوربانییەکان کە پێکهاتوون لە منداڵێکی تەمەن (9) ساڵان لەگەڵ دایکی و داپیرەی کە هەوڵی چوونە دەرەوە و گەیشتن بە ئەورووپایان دابوو، بەڵام لە ئاوەکان خنکان.
هەروەها دوو تەرمەکەی تریش منداڵن و تەمەنیان (9) ساڵ و (12) ساڵە و خەڵکی قەڵادزێن، تەرمەکان ڕەوانەی زێدی خۆیان کرانەوە تاکوو لەوێ ئەسپەردەی خاک بکرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە