سبەینێ تەرمی پێنج کۆچبەر دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان

سبەینێ تەرمی پێنج کۆچبەر دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان

پەیامی کورد... سبەینێ تەرمی پێنج کۆچبەر دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ئەو کۆچبەرانەی کە لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی سێ بەلەم لە نزیک دوورگەکانی یۆنان لە دەریای ئیجە بوونە قوربانی، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە تا ئێس تاش لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکانی وڵاتی یۆنان لە پەیوەندی بەردەوامدایە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێم، دوای گەڕاندنەوەی ٩ تەرم لە مانگی شوبات و گەڕاندنەوەی (ڕێوار)ی تەمەن ١١ ساڵ لە سەرەتای مانگی ئاداری ئەمساڵدا، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ١٢-٤ تەرمی ژمارەیەک هاووڵاتی دیکەش کە لە هەمان ڕوداو ببونە قوربانی بگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.

ڕاشگەیەنراوە پێشتر کونسوڵی گشتی یۆنان لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ نوێنەری کەسوکاری بێسەروشوێنبوەکان کۆبووەوە و دڵنیای کردنەوە کە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەگەڵ حکومەتی وڵاتەکەی بەردەوام لە پەیوەندیدان، دوای هەماهەنگیش لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان و پشکنینی DNA بۆ قوربانیان، لەسەر ئەرک و ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی سێشەممە تەرمی پێنج قوربانی دیکەش کە ناسراونەتەوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە