پەیامی کورد ... بە ئەگەری زۆر تۆپی پێی تورکیا بە هۆی پێشکەش کردنی سڵاوی سەربازییانە بۆ ئەردۆغان لە یاریگا سزا دەدرێت .
بۆ دووەم جارە کە یاریزانەکانی تورکیا سڵاوی سەربازی پێشکەش بە سەرۆکەکەیان ئەردۆغان و سوپاکەیان دەکەن کە لە ڕۆژئاوای کوردستان خەریکی جینۆسایدی کوردەکانن!
بڵاوکراوەی بەریتانی بە ناوی "سەن"، بڵاوی کردەوە کە ئەگەری هەیە فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا بە هۆی ئەم جووڵەیەی یاریزانەکانی ئەو ووڵاتە، لە لایەن یووفا وە سزا بدرێت .
هەروەها ئەمە لە حاڵێکدایە کە یاری زانی تورك Cenk Sahin كە چەند ڕۆژ پێش لە ئینستاگرامی خۆیی نزای سەركەوتنی بۆ سەربازە داگیركارەكانی توركیا لە شەڕی ڕۆژئاوا خواستبوو، هەر بەو بۆنەوە لە یانەی فوتباڵی St. Pauli ئاڵمانی دەر كرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە