ووتەبێژی یەپەگە ڕایگەیاند لەداهاتویەکی نزیکدا بەرخودانێکی نوێ لەعەفرین دەبینن و وتی سوپرایزمان بۆ سوپای داگیرکەری تورکیا هەیە.
برووسک حەسەکە " وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند با دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی بزانن کە شەڕڤانان تا کۆتایی لە عەفرین دەمێننەوە، ھێز و ئیرادەی خۆمان لە گەلی عەفرین وەردەگرین
هەروەها دەڵێ زۆربەی گوندەکانی عەفرین لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئێمەدایە و لە ناوەوەو دەرەوەی عەفریندا چالاکییەکانمان ئەنجامدەدەین، سوپرایزی زۆرمان ھەیە بۆ سوپای داگیرکەری تورکیا.
هەر ئەمڕۆش هاوسەرۆکی پەیەدە لە هەولێر ڕایگەیاند تورکیا بەنیازی کۆمەڵکوژی و قڕ کردنە لەعەفرین.
شایەنی باسە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ عەفرین لە دوو مانگی تەواو نزیک دەبێتەوە و ماوەی سێ ڕۆژە ناوەندی شاری عەفرین گەمارۆ دراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە