سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان : شەڕێکی نوێ بەڕێوەیە

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان : شەڕێکی نوێ بەڕێوەیە

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان " ئەنتۆنیۆ گۆترێس " دەڵێت، ئاماژەکانی شەڕێکی سارد دەرکەوتوون و ئەکتەرەکانی هەر وەک ڕابردوو هەمان ئەمریکا و ڕووسیان.

ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا لە گەڵ کەناڵی ئێس تی ڤی، باس لە گەڕانەوەی هەلومەرجی سەردەمی شەڕی سارد دەکات.

گۆترێس دەڵێت: ئاماژەکان باس لە بەڕێوەبوونی شەڕێکی ساردی نوێ دەکەن، بەڵام لە فۆرمێکی جیاوازدا. ئەمریکا و ڕووسیا، وەک ڕابردوو ناتوانن کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکەن. ئێستا چەند هێزیکی ناوچەیی وەک ئێڕان، تورکیا و سعوودیە، لە ئاستی ناوچەکەدا زۆر چالاکن، ئەمە بەو مانایە دێ کە، چیدی لە گەڵ دوو بلۆک بەرەوڕوو نین.

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەشڵێت “لە سەردەمی شەڕی سارد میکانیزمەکانی گفتوگۆ لە ئارادا بوو، تاکوو دۆخەکە بەرەو ئاراستەیەکی مەترسیدار نەچێ، کە چی ئێستا ئەو میکانیزمانەش بوونی نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە