پەیامی کورد … كۆمپانیای گوگڵ چەندین میلیۆن مۆبایل لە خزمەتگوزارییەكانی بێبەشدەكات
ئەمڕۆ شەممە 25 ی ئهیلولی 2021 كۆمپانیای گوگڵ ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو خزمەتگوزارییەكانی لە ئامێرە كۆنەكانی مۆبایل ڕادەگرێت.
ئاماژهی بهوهش كردووه، ئەو ئامێرانەی بە سیستمی ئەندرۆید 2.3 كاردەكەن، ئەگەر نوێنەكرێنەوە بۆ ڤێرژنی 3.0 و بەرزتر، ئەوا چیتر ناتوانن كار بە خزمەتگوزارییەكانی گوگڵ بكەن.
ئەو خزمەتگوزارییانەی كۆمپانیاكە بریتین لە ئامرازی گەڕانی گوگڵ و نەخشەكانی گوگڵ (گوگڵ ماپ) و یوتیوب و جی مەیڵ و پلەی ستۆر و ساڵنامەی گوگڵ.
گوگڵ هۆكاری ئەو بڕیارەی گەڕاندووەتەوە بۆ پاراستنی سەلامەتیی بەكارهێنەران، چونكە وەك پسپۆڕانی ئای تی دەڵێن، “ئامێرە كۆنەكان زیاتر ڕووبەڕووی هاككردن دەبنەوە”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە