دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئەڵمانیا هەواڵیاندا کە پەرستارێکی پێشووی ئەو ووڵاتە کە بە کوشتنی ژمارەیەکی زۆری نەخۆش تاوانبار بوو ، لە دادگای ئەو ووڵاتە دانی بە تاوانەکەی دا نا کە لە کاتی کار کردنیدا بە وەشاندن و لێدانی دەرزی بە دەرمانی کوشندە ، زیاتر لە ١٠٠ نەخۆشی کوشتووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی Berliner Zeitung ماوەیەک پێس ئێستا لە مانگی جانیوەری ئەمساڵ دادگەری " ئۆلدێنبۆرگ " نێڵزی بە کوشتنی ٩٧ نەخۆش تاوانبار کرد . بەڵام ئەو کەسە ئەمڕۆ دانیپێدانا کە زیاتر لە ١٠٠ نەخۆشی کوشتووە .
لە وەرزی پاییزی ساڵی ٢٠١٧ ڕاپۆرتێک درا کە پۆلیسی ئەیالەتی فێدراڵی ئەڵمانیا لە ساکسۆنی ، بە پێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی بۆ دۆزینەوەی ژەهر ، ڕایگەیاند کە نێڵز هێگۆل ١٠٦ نەخۆشی ژەهراوی کردووە .
دادگەر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : " لە چاوی دادگەرییەوە ، تاوانبار لانیکەم بە شێوەی دیاریکراو ، لە هەموو بڕگەکان مردنی نەخۆشەکانی بە هۆی کارتێکردنی بە کار هێنانی ئەم ماددەیە قەبووڵ کردووە .
ئەمە لە حاڵێکدایە نێڵز ئێچ پێشتر لە ساڵی ٢٠١٥ دا لە لایەن دادگای ئۆڵدێنبۆرگ بە تاوانی دوو کووشتن بە زیندان مەحکووم کرابوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە