پەیامی کورد ... ئەمڕۆ یەكشەممە 23ـی 2ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو هنیس جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوایین هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق و هەڕەشە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ كرا و هەردوولا نیگەرانی خۆیان لە قووڵتربوونی قەیرانی سیاسی عێراق ڕاگەیاند.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ئەگەر و چارەسەرەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی و ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لە ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی پڕۆسەی سیاسی عێراق كرایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە