پەیامی کورد ... سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی لێدانی تووندی حووسییەکان دەکات
دوای ئەوەی مووشەکێکی حووسییەکان گەیشتە تەل ئەڤیڤ، بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هەڕەشەی کردە سەر میلیشیا حووسییەکانی یەمەن و بەڵێنی دا بە شێوەیەکی تووند ووڵامیان بداتەوە. ناتانیاهوو لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ
بەرپرسانی سەربازی لە شاری سەفەد لە باکووری ئیسرائیل ڕایگەیاند: "هەروەک چۆن بە تووندی دژی لقەکانی تیرۆری 'تەوەری شەڕی' ئێران جووڵاینەوە، بەو شێوەیەش دژی حووسییەکان دەجووڵێینەوە".
ناتانیاهوو جەختی کردەوە کە سوپای ئیسرائیل "بە هێز، بڕیار و زیرەکییەوە" کار دەکات.
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هاتن کە شەوی شەممە مووشەکێک لە یەمەنەوە گەیشتە تەل ئەڤیڤ و بووە هۆی برینداربوونی ١٦ کەس بە هۆی پارچەکانی شووشەی شکاوەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە